لەكەركوك قەدەغەی تەواوه‌تی هاتووچۆ راگه‌یه‌نرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەكەركوك قەدەغەی تەواوه‌تی هاتووچۆ راگه‌یه‌نرا

لەكەركوك قەدەغەی تەواوه‌تی هاتووچۆ راگه‌یه‌نرا

پرس میدیا 

شانەی قەیرانەكانی پارێزگای كەركوك، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆی له‌پارێزگاكه‌ راگه‌یاند و ماوه‌ی 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شارن بگه‌ڕێنه‌وه‌. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، شانەی قەیرانەكانی پارێزگای كەركوك، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، قەدەغەی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ بۆ چوونە ناو شاری كەركوك و چوونە دەرەوەی شارەكە لەڕۆژی دووشەممەوە 4ی ئادار دەستپێدەكات تاوەكو رۆژی شەممە 9ی ئادار بەردەوامدەبێت. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی شاری كەركوك لەڕۆژی 4ی ئادار تا 7ی ئادار رادەگیرێت. 

لەبەشێكی تری بڕیارەكانی شانەی قەیرانەكانی كەركوكدا هاتووه‌ "ماوەی 48 كاتژمێر لەبەردەستی ئەو كەساندایە كە دانیشتوی شاری كەركوكن و لەئێستادا لە پارێزگاكانی دیكەدان تا بگەڕێنەوە بۆ شاری كەركوك". 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئامانجیان لەرێكارە نوێیەكان بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنایە لەلایەن فه‌رمانگه‌ی تەندروستی شارەكەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©