پەرلەمانی کوردستان خوێندنی ئۆنڵاین تاوتوێ دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانی کوردستان خوێندنی ئۆنڵاین تاوتوێ دەکات

پەرلەمانی کوردستان خوێندنی ئۆنڵاین تاوتوێ دەکات

پرس میدیا

پەرلەمانی کوردستان بڕیارە سەبارەت بە تاوتوێکردنی خستنەڕووی پلانی خوێندنی ئۆنڵاین و خوێندنەوە بۆ پێشنیازەبریارێک کۆدەبێتەوە. 

بەگوێرەی ئەو نووسراوەی سەرکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەرکردووە و تیایدا باس لە بەرمانەی کار دەکات بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ سەبارەت بە به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى کۆدەبێتەوە کە پێکاهتووە لە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی بابەتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای "كۆڕۆنا" له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بەشێوەی ئۆنلاین. 

لای خۆشییەوە گوڵستان باقی سڵیمان ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە پرس میدیای ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی پرسی خوێندنی ئۆنلاین و کاریگەری دۆخی تەندروستی هەرێم لەسەر پرۆسەی خوێندن، هەروەها داوامانکردووە هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، بەڵام ڕوون نییە ئامادە دەبن یان نا". 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم دەوامی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکان رابگرێت، هەروەها قەدەغەی هاتووچۆشی راگەیاند. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©