بێژەرێکی کەناڵی رووداو: بکوژانی سەردەشت عوسمان لە لوتکەی دەسەڵاتدان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بێژەرێکی کەناڵی رووداو: بکوژانی سەردەشت عوسمان لە لوتکەی دەسەڵاتدان

بێژەرێکی کەناڵی رووداو: بکوژانی سەردەشت عوسمان لە لوتکەی دەسەڵاتدان

پرس میدیا

بێژەرێکی پێشووی کەناڵی رووداو رایگەیاند، "ئەو کەسانەی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانیان شەهیدکرد لە لوتکەی دەسەڵاتدان".

هێمن مەلازادە بێژەری پێشووی کەناڵی رووداو ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە یادی ١٠ ساڵەی کوژرانی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەریسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، "ئەو کەسانەی سەردەشت عوسمانیان شەهید کرد لە ئێستادا لە لوتکەی دەسەڵاتدان، به‌و هیوایه‌ین یادی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان، په‌یامێك بێت بۆ گوێی ده‌سه‌ڵاتداران كه‌ هه‌رگیز ده‌ست له‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵناگرین".

رۆژی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ پێش ١٠ ساڵ لەمەوبەر رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەلایەن هێزێکی تایبەته‌وه‌ لە بەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سه‌لاحەددین لەشاری هەولێر فڕێندرا، دوای دوو رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە، هەروەها تا ئێستا بکوژانی بەکرعەلی و عەبدولستار شەریف و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی دەستگیرنەکراون و هیچ کەسێک بە سزای یاسایی نەگەیەنراوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©