عێراق تووشبوونی نۆ كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق تووشبوونی نۆ كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

عێراق تووشبوونی نۆ كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

پرس میدیا 

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ، تووشبوونی نۆ كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند و كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆناش له‌عێراق بۆ 2هه‌زار و 94 تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی ئایار، 6 تووشبوو له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حمانیه‌، 2 تووشبوو له‌كازمیه‌، تووشبویه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی فورات تۆماركراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان گه‌یش‌ته‌ 110 تووشبوو. 

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، له‌كۆی ژماره‌ی تووشبووان، 64 كه‌سیان ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌ و چاكبونه‌ته‌وه‌، هاوكات حه‌وت كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ئێستاشدا 3هه‌زار و 686 كه‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی گومانی توشبونیان به‌كۆرۆنا لێده‌كرێت له‌كه‌ره‌نتینه‌كان ماون و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. 

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 2هه‌زار و 94 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون و 93 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها هه‌زارو 375 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©