"پێویستە سیستمی لامەرکەزییەت جێبەجێ بکرێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"پێویستە سیستمی لامەرکەزییەت جێبەجێ بکرێت"

"پێویستە سیستمی لامەرکەزییەت جێبەجێ بکرێت"

پرس میدیا

مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی هاوسەرۆکی یەکێتی و ئامادەبوونی تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی لامەرکەزییەت کرایەوە. 

مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەباشان لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و باری گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و دۆخی نالەباری ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان و مەترسی سەرلەنوێی داعش و كاروباری ناوخۆی حیزبی بە ووردی تاووتوێ‌ كران. 

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بە گرنگی یەوە باس لە سیستمی لامەكەزی كرا و كۆبونەوەكە پێداگری كردەوە لەسەر پێویستی جێ‌ بە جێ‌ كردنی وەك خۆی ڕێكەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەت جێگیر كراوە و لە ئێستادا ، بۆتە داخوازیەكی جەماوەری و ئەنجومەنە هەڵبژیراوەكان ، بەتایبەت پاش ئەزمونی سەركەوتووی ئیدارە خۆجێ‌یەكان لە بەڕێوە بردنی ئەو قەیرانەی پەتای كۆرۆنا ، لە دونیا و لە هەرێمدا هێنایەكایەوە . 

سەبارەت بە هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، كۆبونەوە وێڕای دەست خۆشی لە هەوڵ و كۆششی وەفدەكە بۆ چارەسەری كێشەی موچە و شایستە دارای یەكانی هەرێم ، بە گرنگی یەكی زۆرەوە لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی ئەم پرسە وەستاو ، دابین كردنی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی لە ئێستادا بە ئەركی هەرە سەرەكی حكومەتی هەرێم داناو لە وكاتەی سەرباری ئەو دۆخە سەختەی پەتای كۆرۆنا بۆ هەموانی دروست كردووە ، نەبونی و هەژاریش بەرۆكی زۆرینەی خەڵكی كوردستانی گرتووە كە بەداخەوە تا دێت بەرەو خراپتریش دەڕوات. 

پاش ئەوەی حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لیژنەیەکی بۆ ئامادەکاری پڕۆژەی لامەرکەزییەت پێکهێنا.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©