پرس میدیا
لە گەڕەكی حەی تین-ی قەزای خورماتوو بانگخواز و پاسەوانی مزگەوتێک لە كاتی چونیدا بۆ مزگەوت درایە بەردەسڕێژی گولە و كوژرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٥/١٢، سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە پرس میدیای راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی "حەی تین"ی قەزای خورماتوو هاووڵاتییەك لە كاتی چوونیدا بۆ مزگەوت درایە بەردەسڕێژی گولەو كوژرا.
سەرچاوەکە راشیگەیاند: ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی "حەی تین"ی شاری خورماتوو بانگخوازە و پاسەوان مزگەوتی سەبورە و بە (ف.م) ناسراوە، لە کاتی چوونیدا بۆ مزگەوتەکە، لایەن دوو چەكداری نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و گیانی لەدەستداوە.
داڕشتنەوە: باران
No comments:
Post a Comment