پارێزگاری هەولێر: پێویستمان بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکانە لەرێگەی لامەرکەزییەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری هەولێر: پێویستمان بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکانە لەرێگەی لامەرکەزییەوە

پارێزگاری هەولێر: پێویستمان بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکانە لەرێگەی لامەرکەزییەوە

پرس میدیا 

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، وەک پارێزگای هەولێر پێویستیان بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکان هەیە لەرێگەی سیستمی لامەرکەزییەوە. هەروەها دەشلیت: هەولێر لە روانگەی دابەشکردنی داهات و تەمویلی پارێزگاکانەوە مەغدورترین پارێزگای هەرێمە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئادار، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ پرسی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکان پێویست دەکات یاسای پارێزگاکان هەمواربکرێتەوە، ئەویش لە رێگەی پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک کە حکومەت بە راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی دەکات. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین لە کاتی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکاندا لە وەزارەتەکانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، بەشێک لە دەسەڵاتەکان بە هەمان شێوە بۆ قەزا و ناحییەکانیش شۆڕبکرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو "پرسی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی بۆ پارێزگاکان جیاوازە لە داواکردنی فیدڕاڵیەتی پارێزگاکان و وەک پارێزگای هەولێر پێویستمان بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕییەکانە لەرێگەی سیستمی لامەرکەزییەوە".

هاوكات فرسەت سۆفی باسی لەوەشكرد "ئێمە بە داتا و رەقەم دەیسەلمێنین کە لە ئێستادا و لە رابردوشدا هەولێر مەغدورترین پارێزگای هەرێمی کوردستان بوە لە ڕوی دابەشکردنی داهات، تەمویلی پارێزگا و بونی سیولە لە پارێزگاکەدا". 

ئەم وتانەی پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەدێ، كە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەفەرمی لیژنەی پێكهێناوە بۆ ئامادەكردنی پرۆژەی سیستمی لامەكەزی لەپارێزگاكە و بەشیكی زۆریی فراكسیۆنە لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزین لەهەریمی كوردستان.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©