مالیكی لەپشتیوانیكردنی كازمی كشایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مالیكی لەپشتیوانیكردنی كازمی كشایەوە

مالیكی لەپشتیوانیكردنی كازمی كشایەوە


پرس میدیا

دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کابینەکەی کازمی لە ئاست خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراقدا نییە، بۆیە بڕیاریانداوە دەنگ بەو کابینەیە نەدەن. 

لەراگەیەندراوێكدا  دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالکی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەكردووە،"لە کاتی وتووێژەکانی پێکهێنانی کابینەکەی کازمیدا داوامان لێکردبوو بە یەک چاو و بەیەک دید تێڕوانین بۆ لایەنە سیاسییەکان بکات و میکانزمێکی تۆکمە پەیڕەو بکات بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کابینەکەی".  

 باسیلەوەشكردووە، "هەوڵماندا ڕێرەوی پڕۆسەی دیاریکردنی  پێکهاتەی کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو ڕاست بکەینەوە بۆ ئەوەی کەسانی بە توانا و دەست پاک کە هەڵقوڵای کرۆکی کۆمەڵگای عێراقی لە  حکومەتەکەیدا بەرجەستەبێت، بەڵام بە داخەوە هەوڵەکانمان سەرکەوتوو نەبوون و سەری نەگرت".  

 ئەوەشخراوەتەڕوو، "سەرباری ئامۆژگارییەکانمان بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراوە  دەربارەی  دورکەوتنەوە لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە جێی مشتومڕی لایەنەکان و گەلی عێراقن لە پێکهاتەی کابینەکەی، بەڵام ڕاسپێدارو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گوێی نەدا بەو ئامۆژگاریانە و لە ئێستادا ئەو پێکهاتەی کە پێشکەشی پەرلەمانی کردوە پڕە لە کەسانی بێ ئەزموون  و ئەو کەسانەی کە مشتۆمڕی زۆریان لە سەرە و جێگای پەسەند کردنی گەلی عێراق نین".  

جەختیان لەوەشکردوەتەوە، لەبەر ئەو تێبینیانەی کەلای هەپەیمانێتیەکەیان گەڵاڵە بووە، ئەوان ئامادە نین بە هیچ شێوەیەک دەنگ بە کابینەکەی کازمی بدەن.    

  

  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©