وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا یه‌ك تووشبووی نوێ له‌هه‌ولێر تۆماركراوه‌، كۆی ژماره‌ی تووشبووانی هه‌رێمیش گه‌یشته‌381 تووشبوو. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٨٤٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ده‌ره‌نجام یه‌ك تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه‌. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تووشبووكه‌ ئافرەتێکی تەمەن (٢٥) ساڵ، دانیشتووی گووندی کاولۆك سەر بە قەزای رواندوزی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌و، خێزانی تووشبووێکی پێشووە. 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، 
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٤٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 



ده‌قی گەیاندراوه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٧) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: 

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٦٥١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٤٢٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٣٢) لە هەولێر، (٢١١) لە سلێمانی، (٧٥٥) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٢٢٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٩٠) هاووڵاتی بوو. 

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٨٤٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٤٦) هەولێر، (٩٦٤) سلێمانی، (٣١٠) دهۆك، (٢٩) سۆران دەرەنجام (١) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ: ئافرەتێکی تەمەن (٢٥) ساڵ، دانیشتووی گووندی کاولۆك سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبووێکی پێشووە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٢٢٣٤) پشکنین بووە) 

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٤٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٠ 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©