لە هێرشێكی داعشدا دەیان چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و بریندار بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە هێرشێكی داعشدا دەیان چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و بریندار بوون

لە هێرشێكی داعشدا دەیان چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و بریندار بوون



پرس میدیا 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكداری داعش هێرشیانكردە سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی ەل پارێزگای سەلاحەدین و دەیان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە. 

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئادار، چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی سامەرا، مكێشیفە، ئیسحاقی، جەزیرە سامەرا، جەلام، شارۆچكەی بەلەد، نەهر رەساسی، سور سناش و جەزیرە ئیسحاقی، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیانكردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی. 

هەروەها بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لەو هێرشەدا زیاتر لە 30 بریندار و 10 كوژراو لە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەبووە. 

هاوكات دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، لەو ناوچەیە هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی فراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كوژراون و بریندار بوون.

حەشدی شەعبی ئاشکراشی كردووە، لە فەوجی دیجلەی حەشدی شەعبی ٩ چەکداریان کوژراون و، لە لیوای ٤١یش چەکدارێکیان کوژراوە. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©