مەسرور بارزانی لەرۆژی جیهانی كرێكاراندا پەیامێكی بڵاوكردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مەسرور بارزانی لەرۆژی جیهانی كرێكاراندا پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەسرور بارزانی لەرۆژی جیهانی كرێكاراندا پەیامێكی بڵاوكردەوە


پرس میدیا
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرۆژی كرێكاراندا رایگەیاند، سوپاسی پابەندبوونی كرێكاران دەكات بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.

مەسرور بارزانی، لەپەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران رایگەیاندووە "پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەم . ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم كە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەكەین بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشكرد "لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشتركردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەكەینەوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ئازارەوە بەشێكی زۆری شوێنە گشتییەكانی داخستووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©