هەرێم؛ ٢٤ کاتژمێری رابردو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەرێم؛ ٢٤ کاتژمێری رابردو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

هەرێم؛ ٢٤ کاتژمێری رابردو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا لە هەرێمی کوردستان، هیچ تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.


دەقی راگەیەندراوی ژمارە ٧٧ـی وەزارەتی تەندروستیی:

1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٣٩٠) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١١٧) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٩٩) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٥٨٠) لە دهۆك، (٢) لە ڕاپەرین. وە (٩٢٧٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١١) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٧٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٢٣) هەولێر، (٢٥١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٤٠٢٤) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١١ ئایار ٢٠٢٠



داڕشتنەوە: باران

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©