كیم جۆنگ ئۆن بەدیاركەوتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كیم جۆنگ ئۆن بەدیاركەوتەوە

كیم جۆنگ ئۆن بەدیاركەوتەوە

پرس میدیا 

دوای ماوەیەك لە دەرنەكەوتن و گومان لەسەر مانی لە ژیاندا، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریاری باكوور بە دیاركەوتەوە. 

ئاژانسی هەواڵی (KCNA)ی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، رۆژی رابردوو 1ی ئادار، رۆژی جەژنی كرێكاراندا، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور، لە مەراسیمی كردنەوەی كارگەیەک بۆ بەرهەمهینانی پەینی كیمیایی، بەدیاركەوتەوە. 

بەگوێرەی ئەو وێنەیەی كە رۆژنامەی (Rodong Sinmun) بڵاویكردووەتەوە، جگە لە كیم جۆنگ ئۆن، هەر یەك لە خوشكەكەی (كیم یۆ جۆنگ) و راوێژكارە تایبەتەكەی، لە مەراسیمەكە ئامادە بوون و كیم كارگەکە دەكاتەوە. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە دوادەركەوتنی كیم جۆنگ ئۆن لە رۆژی 11ی نیسان بوو، هەروەها لە 15ی نیسان، لەمەراسیمی جەژنی لەدایكبوونی كیم ئیل سۆنگی باپیری، كە بەدامەزرێنەی كۆریای باكورو دادەنرێت، بەشدار نەبوو. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە گومان لە مردنی بكرێت، بەهۆی خراپی تەندروستی و ئەو نەشتەرگەرییەی كە بۆ دڵی كرا بوو. 





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©