"سیستمی خوێندنی ئۆنلاین سەرکەوتوو نابێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"سیستمی خوێندنی ئۆنلاین سەرکەوتوو نابێت"

"سیستمی خوێندنی ئۆنلاین سەرکەوتوو نابێت"

پرس میدیا

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دوو وەزیری حکومەتی هەرێمیش ئامادەی دانیشتنەکە بن و ئەندامێکی لیژنەی پەروەردەش ئاماژە بەوە دەکات سیستمی خوێندنی ئۆنلاین گونجاو نییە بۆ هەرێم.

گوڵستان باقی سڵیمان ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە پرس میدیای ڕاگەیاند بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئایار کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی پرسی خوێندنی ئۆنلاین و کاریگەری دۆخی تەندروستی هەرێم لەسەر پرۆسەی خوێندن.

وتیشی "داوامانکردووە هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، بەڵام ڕوون نییە سێشەممە ئامادە دەبن یان نا".

لەبارەی خوێندنی ئۆنلاینەوە، کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت، ئەو پەرلەمانتارە وتی "سیستمێکی گونجاو نییە، لەگەڵ دۆخی ژیان و توانا و گوزەرانی هاوڵاتیاندا ناگونجێت، کێشەی کەمی کارەبا و لاوازی هێڵەکانی ئینتەرنێت هەیە، بۆیە داوامانکردووە بیر لە بژاردەی تر بکرێتەوە بۆ درێژەدان بە خوێندن".

لەبارەی هەمان کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە، ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان بە پرس میدیای ڕاگەیاند تا ئێستا بە فەرمیی ئاگادارنەکراونەتەوە کە کۆبوونەوەی پەرلەمان هەیە و ڕوون نیە کەی کۆبوونەوەکە دەکرێت.

چەند ڕۆژێکە پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ئەوەش وەکو جێگرەوەی خوێندنی ناو پۆلە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە ناتوانرێت دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا بکرێنەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©