کاتی دابەشکردنی هاوکاریی بەسەر زیانلێکەوتوانی کۆرۆنا دیاریکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کاتی دابەشکردنی هاوکاریی بەسەر زیانلێکەوتوانی کۆرۆنا دیاریکرا

کاتی دابەشکردنی هاوکاریی بەسەر زیانلێکەوتوانی کۆرۆنا دیاریکرا

پرس میدیا

وه‌زیری پلاندانانی عێراق، رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشکردنی هاوکاریی ئەوانەی كه‌ شایسته‌ن و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووە‌
.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣، نوری سه‌باح دلێمیی، وه‌زیری پلاندانانی حکومەتی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و ئاماژە بەوەدەکات، سه‌رجه‌م ئه‌و کەسانەی كه‌ شایسته‌ن و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی به‌رگرتن له‌و پەتایە زه‌ره‌ریان بەرکەوتووه‌، پاره‌ی هاوكارییان پێدەدرێت.

ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هه‌فته‌یه لە ‌رۆژی دوو شه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ هاوکارییەکە ‌دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ نابێت ببێته‌ هۆی پێشێلكردنی رێنمایی و راسپارده‌ ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزیی.

وه‌زیری پلاندانانی حکومەتی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردوە، پتر له‌ ١٨ ملیۆن هاووڵاتی وڵاتەکە ناویان بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی هاوكاریی حكومه‌ت تۆمارکردوە و خۆیان وه‌ك زه‌ره‌رمه‌ندی رێكاره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نووسییووە.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©