عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر حەوت پەرلەمانتارو ڕەوانەکردنیان بۆدادگا، پێشھاتێکی مەترسیدارە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر حەوت پەرلەمانتارو ڕەوانەکردنیان بۆدادگا، پێشھاتێکی مەترسیدارە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر حەوت پەرلەمانتارو ڕەوانەکردنیان بۆدادگا، پێشھاتێکی مەترسیدارە


پرس میدیا

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر حەوت پەرلەمانتارو ڕەوانەکردنیان بۆدادگا، پێشھاتێکی مەترسیدارە بۆ چاوشکاندی پەرلەمانتارە

له‌ نوسینێكدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح  كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی "ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر حەوت پەرلەمانتارو ڕەوانەکردنیان بۆدادگا، پێشھاتێکی مەترسیدارە بۆ چاوشکاندی پەرلەمانتارە، من یەکێکم لەوانەی بڕیارە پارێزبەندیم لێوەربگرێتەوەو ڕەوانەی دادگا بکرێم، ئەم جۆرە بڕیارانە لە بری بێدەنگی ھەڵوێستی دیکەی ئێمە بەدادێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا 64 دۆسیەی گەندەڵیم ڕەوانەی دادگا کردوە، ئه‌و چەندین جار چومەتە دادگا، بەڵام ئەوانەی ئه‌ویان داوه‌ بەدادگاو سەرقاڵی گەندەڵی و تاڵانکردنی ئەم وڵاتەن و کوردستانیان بە ئەمڕۆ گەیاند، ڕۆژێک یەکیان ئامادەنەبون.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح  باسیلەوەشكردووە،"ئەوە حەوتەمین جارە بدرێمە دادگا، بەڵام پێشتر سکاڵاکان مەدەنی بوون وئەمە یەکەمجارە بە جەزائی بکرێت و ھەڵگرتنی پارێزبەندی پێویست بێت، سەیرە لەم خولەداو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گۆڕان، لێکۆڵینەوەی وردمان کرد لەسەر گەندەڵی نەوت و تاڵانی و قاچاخی خاڵی سنوری و گەندەڵی کۆمپانیا گەورەکان".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی نوسیووە، چاوڕێ بووم ژمارەیەک گەندەڵ ڕەوانەی دادگا بکرێت، کەچی خۆمان دەبرێینە بەر دادگا لە مانگی یازدەوە داوای دانیشتنی پەرلەمان لەسەر گەندەڵی و قاچاخی خاڵی سنوری دەکەین، داوای دانیشتنی پەرلەمان بۆ ژیان و موچەی خەڵک دەکەین، سەرۆکایەتی پەرلەمان نایخاتە بەرنامەی کار، بەڵام دەبێت دانیشتنی پەرلەمان بکرێت بۆ ناردنی ئێمە بۆ دادگا.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئەم ھەڵوێستە پەیوەندی بەئەوەوە نیە خۆمان پارێزبەندیمان لێوەردەگیرێتەوە، ئێمە وەک باوەڕ دژی ئەوەین پەرلەمانتار لەسەر قسە زیندانی بکرێت ، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە د.یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمان بوو داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی ھیچ پەرلەمانتارێک نەخرایە بەرنامەی کار، جا سەر بە ھەر حیزبێک بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©