شاندەكەی هەرێم ئەمڕۆ دەچنەوە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندەكەی هەرێم ئەمڕۆ دەچنەوە بەغدا

شاندەكەی هەرێم ئەمڕۆ دەچنەوە بەغدا


پرس میدیا

ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.

ئەحمەد سەفار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكە شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە  بەغدا و درێژە بە دانوستانەكان دەدەن.

هۆكارەكەشی بۆئەوەگەڕاندووەتەوە، بەغدا داوای هەندێك زانیاری لەبارەی نەوت و داهات لە هەرێم كردووە، بۆیە ئەمجارە دەیانەوێت لەسەر كۆی كێشەكان بگەنە رێككەوتن و تەنها پرسی مووچە نەبێت.

ئەوپەرلەمانتارە بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ئەوەشیخستووەتەڕوو، "ئەگەر رێككەوتن بكرێت، پێویستە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار، كە ئەمەش رەنگە بكەوێتە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ، كە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت و ئەمەش پێویستی بە رەزامەندیی هەموو فراكسیۆنەكان هەیە".

رونیشیكردووەتەوە، حكومەتی هەرێم دەیەوێت كێشەكە بە یەكجاری چارە بكرێت و ساڵانە دووبارە نەبێتەوە، چونكە ناكرێت ساڵانە ئەو كێشەیە دووبارە ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

سەفار ئەوەشی وتووە، "شاندەکەی هەرێم تەکنیکییە و مەبەستی سەرەکی گفتوگۆکانیش رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا لەبارەی نەوت و مووچەی هەرێمەوە".



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©