مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامییان راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامییان راگەیاند

مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامییان راگەیاند

پرس میدیا

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی زانکۆی گەرمیان بەهۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند. 

مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی زانکۆی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاند، "ئێمە وەكو كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی گەرمیان، سەرەڕای وەفاداریمان بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە پێناو نەفەوتانی ڕەنج و ماندوبوونی خوێنكاران، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پیشەییمانە و دەستبەرداری نابین، دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە جگە لەوەی كە دژی ڕاگرتن و دواكەوتنی مووچەین و ئەم جۆرە لە سزادان و برسیكردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كارێكی نابەجێ و ناڕەوا دەزاین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بایكۆتی پرۆسەی خوێندن بە هەموو جۆرە پێشنیاركراوەكانییە­وە دەكەین و پابەند نابین بە دەوامكردنەوە و ناچینە ژێر هیچ بارێكی سەپێنراوە، تاكو لە كاتی خۆی و بێ دواكەوتن مافە سەرەتاییەكانی خۆمان كە بریتییە لە مووچە و شایستە داراییەكان وەردەگرین". 

تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ مووچەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ی دابەشنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبووی نیگەرای لای مامۆستایان و فەرمانبەران. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©