پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەستیلەكاركێشایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەستیلەكاركێشایەوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەستیلەكاركێشایەوە


پرس میدیا

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و دەشڵێت، بەرژەوەندی و موچەی زیاد و کۆمەڵێک ئیمتیازات رەتدەکەمەوە.

مێران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەوحزبە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەکێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بکشێمەوە بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەکێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو ٥٦ هەزار کەسەی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگیان پێداوم.


ئاماژەی بەوەشداوە،" پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەم بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق پابەندبوونمە بە پرانسیپەکانی نەهێشتنی فرەپۆستی کە وەک رێکارێکی چاکسازی لە پەیڕەوی پەسەندکراوی یەکێتیدا ئاماژەی پێدراوە.

هەروەها باسیلەوەكردووە" بەرژەوەندی و موچەی زیاد و کۆمەڵێک ئیمتیازات رەتدەکەمەوە بەڵام بێگومان هەرگیز دەستبەرداری تەنانەت یەک دەنگی دەنگدەرانم نابم، لەهەرکوێبم بەئەمانەتەوە توانای خۆم دەخەمەگەڕ بۆ خزمەتی ئەوان و هەموو کوردزمانێک.

د. میران محەمەد ئەوەی خستووەتەڕوو،" داواکارم لەو هەڤاڵەی کە لە پەرلەمانی عیراق جێگەی بەندە دەگرێتەوە توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتی گشتی".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©