وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

پرس میدیا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترونی تاكو بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ كارا دەبێت. 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراویكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و ڕێگرتن لە بەریەككەوتنی هاووڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە. 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترونی تاكو بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ كارا دەبێت. 

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی روونكردووەتەوە، كە داواكاری ڕێگەپێدان، پێویستە لە حاڵەتی زۆر پێویست بێت و پێویستە شوفێر و سەرنشینان دەمامك و پەنجەوانە بەكاربهێنن لە كاتی گەشتكردن بە پێچەوانەوە ڕێگایان پێنادرێت. 

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە دەبێت زانیارییەكانی داواكراو بە دروستی پڕبكرێتەوە و هەر جیاوازییەك هەبێت لە زانیارییەكان ڕێگەپێدانەكە بە هەڵوەشاوە ئەژمار دەكرێت. 

هاوكات باسی لەوەشكردووە، كە ئەم ڕێگەپێدانە ئاڵوگوڕی هێزە ئەمنییەكان ناگرێتەوە كە بە ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت. 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوكەدا ئاماژەی بەوەش داوە، كاتژمیری كارابوونی ڕێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمەیلی ڕەزامەندی دەست پێدەكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©