دەروازەی حاجی ئۆمەران هۆشداریی دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەروازەی حاجی ئۆمەران هۆشداریی دەدات

دەروازەی حاجی ئۆمەران هۆشداریی دەدات

پرس میدیا

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواکەوتنی دەرهێنەری گومرگیی یان یاریدەدەرەکەی لەنێو گۆڕەپانی گومرگ مامەڵەکانیان دوا بکەوێت، ئەوا سێ رێکار لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٥/٣، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە: ئاگاداری دەرهێنەرەکانی گومرگی و یاریدەدەرەکانیان لەسنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە کە پێویستە ڕۆژانە کاتژمێر (٩)ی بەیانی لەنێو حەرەمی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران لەسەر کارەکەیان ئامادەبن بەمەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان.

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، راشیدەگەیەنێت: بە پێچەوانەوە هەر بارێک بەهۆی دواکەوتنی دەرهێنەری گومرگی یان یاریدەدەرەکەی لەنێو گۆڕەپانی گومرگ مامەڵەکانیان دوا بکەوێت ئەم رێکارانەیان لەبەرامبەر دەگرینەبەر:

١- جاری یەکەم بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە کارەکەی ڕادەگیرێت.

٢- جاری دووەم بۆ ماوەی ٣ مانگ لە کارەکەی ڕادەگیرێت.

٣- جاری سێیەم بەیەکجاری لە کارەکەی ڕادەگیرێت و دووردەخرێتەوە.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©