بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "باندێکی دزیکردن دەستگیرکراون کە لە ١٠ کەس پێکهاتوون".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "هێزەکانیان توانیویانە لە شەوی ١٠ی حوزەیران بە فەرمانی دادوەر باندێکی ١٠ کەسی لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن، کە تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆر سکیل".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا ناوی تۆمەتبارەکان هاتووە:
1- تۆمەتبار (م ، د، م ) لەدایكبووی ساڵی 2005 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
2- تۆمەتبار (م ، ا، ع ) لەدایكبووی ساڵی 1999 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
3- تۆمەتبار (م ، خ، ح ) لەدایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشەی (خوێندكار).
4- تۆمەتبار (ا ، ش، ع ) لەدایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
5- تۆمەتبار (ل ، ب، ع ) لەدایكبووی ساڵی 2002 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
6- تۆمەتبار (م ، ڕ، ر ) لەدایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
7- تۆمەتبار (ت ، ع، ح ) لەدایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
8- تۆمەتبار (د ، م، ح ) لەدایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
9- تۆمەتبار (ز ، د، س ) لەدایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
10- تۆمەتبار (ڕ ،د، ب ) لەدایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشەی (كاسب).
No comments:
Post a Comment