پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری
ژمارە (١٠٨)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٤٨٥٣) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٢٣٦٥) هاووڵاتی لە (٤٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢١٧) لە هەولێر، (٢٢) لە سلێمانی، (٢١٢٦) لە دهۆك. وە (١٢٤٨٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٠٥٦) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (١٩٢٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٦٨) هەولێر، (٥٤٩) سلێمانی، (٤٧٠) دهۆك ، (٣٠) راپەڕین، (٩٨) گەرمیان، (١١) هەڵەبجە. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٩٩٠٢٥) پشکنین بووە)
3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (١٨٠) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٦١) تووشبوو.
• پارێزگای سلێمانی (١) گیان لەدەستدان، (١١٢) تووشبوو بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی (١) گیان لەدەستدان و (٨١) تووشبوو،
دەڤەری گەرمیان (١٩) تووشبوو،
دەڤەری راپەڕین (١٢) تووشبوو.
• پارێزگای دهۆك (٢) تووشبوو.
• پارێزگای هەڵەبجە (٥) تووشبوو.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٨٩٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٦) مردن هەیە و (٥٥٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٢٩٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ حوزەیران ٢٠٢٠
No comments:
Post a Comment