پرس میـدیا
ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان رایگەیاند، "ژنی دووەمی ئاشتی ھەورامی کە بیانییە و لە ئێستادا لە رووی قانوونییەوە لێی جیا بۆتەوە سامانی نەوتی کوردستانی بە تالان بردووە".
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەرەی فەرمی خۆی رایگەیاند، "ئاشتی ھەورامی سودمەندێکی سەرەکی لەپارەی نەوت و ئەندازیاری تاڵانکردنی نەوت و ھێنانی ئەو نەھامەتیانە بەسەر خەڵکی کوردستان بەناوی ئابوری سەربەخۆ، ئەمە ژنی یەکەمێتی، بیانیە، پارەی نەوت کە ئاشتی لێی موستەفید بووە خراوەتە سەر ناوو حسابی ئەم ئافرەتە، لەروی قانونیشەوە لێی جیابۆتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە جگە لەو پارانەی کە ژنی دووەمی پاش جیابونەوە لێی لە ڕۆشتنی دا لەھەرێم ٢٦٦ ملیار دیناری بەکاش بردە دەرەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق