رێزان شێخ دلێر سەبارەت بە 400 ملیار دینارەکە روونکردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رێزان شێخ دلێر سەبارەت بە 400 ملیار دینارەکە روونکردنەوە دەدات

رێزان شێخ دلێر سەبارەت بە 400 ملیار دینارەکە روونکردنەوە دەدات

پرس میدیا

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نێردراوە، لە بەشە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بووە". 

رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق رەوانەی هەرێمی کوردستانی کردووە، مووچەی مووچەخۆرانە و دەبێت هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێم بکات، حکومەتی هەرێم واجبە لەسەری مووچەی مووچەخۆران دابینبکات و دابەشی بکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەمووان ئەوە دەزانین حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پێویست مووچەی مووچەخۆرانی نەداوە، سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیانی کوردستان بەهۆی بارودۆخی کۆرۆناوە لە دۆخێکی خراپبدان، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی فەرمی لەسەر مووچە نەبووە بۆ مووچەخۆران". 

روونیکردەوە، "حکومەتی عێراق ناتوانێت لێپێچینەوە لە حکومەتی هەرێم بکات، لە کاتێکدا حکومەتەکەی کازمی نوێیە و نایەوێت دوژمانیەتی هیچ لایەنێک بۆ خۆی دروست بکات، بەڵکو دەیەوێت لایەنەکان پاڵپشتی لێبکەن، دەبێت حکومەتی هەرێم بڕات لەسەر مووچەی مووچەخۆران سکاڵا بکات، نەک ئێمەی پەرلەمانتار، راستە ئێمە پەرلەمانتارین و بەدواداچوون دەکەین، بەڵام گوێمان بۆ ناگیرێت، بەهۆی رێککەوتنی سیاسییەوە". 

باسی لەوەشکرد، "دەبێت کێشەی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق ناردوێتی بۆ مووچە، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی ئەو پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆران رەوانەکراوە، بەڵام ئایا مووچەخۆران توانای ئەوەیان هەیە سکاڵا لە حکومەتی هەرێم تۆمار بکەن، هەروەها لە بەغداوە داواکراوە هەرێم مووچەی مووچەخۆران دابین بکات، بەڵام بەداخەوە ئەمەش نەکراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات حکومەتی هەرێم بێدەنگ دەبێت لە ئاستی دابینکردنی مووچە لە ئێستادا". 

سەبارەت بەوەی هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر بودجە و مووچە و شایستە داراییەکان رایگەیاند، "سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، پەیوەندی بە ٤٠٠ ملیار دینارەکەوە نییە، بەڵکو ئەو پارەیە قەرزێکی پێشووە لەسەر شانی حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم دەبێت لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوێت و بڕی نەوتی دیاریکراو رەوانەی بەغدا بکات لەگەڵ سەرجەم داهاتەکانی ناوخۆدا، لەبەر ئەوەی نرخی نەوت لە بازارکانی جیهان بەرز بێت یاخود نزم، ناتوانێت مووچە و شایستە داراییەکان دابین بکات". 

هەواڵ: دانا زەنگەنە

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©