پرس میدیا
ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، "ئەگەر پرسیاری ٤٠٠ ملیار دینارەکە بەشێکی رووی لە پارتی بێت، ئەوا بەشێکی دیکەی رووی لە ئێمەیە".
زانا عهبدولرهحمان ئەندام پەلەمانی خوولی پێشووی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە پرسیاری ٤٠٠ ملیار دینارەکە رایگەیاند، "ئەگەر پرسیاری دیار نەمانی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بەشێکی رووی لە پارتی بێت، ئەوا بەشێکی رووی لە ئێمەشە، ئێمە لە حکومەتدا بەشدارین و ناکرێت ئاگامان لە سەرف و دابەشکاری داهاتی گشتی نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە پایە گرنگەکانی مانەوەی کابینەکەی مەسرور بارزانی، یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ئەگەر یەکێتی لە حکومەت بکشێتەوە شتێک نامێنێت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی تەروازووەکەی ناو هاوسەنگ دەبێت".
No comments:
Post a Comment