پرس میدیا
یەکێتی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی بۆ گەشتە ئاسمانییەکان رایگەیاند، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کۆمپانیاکانی گەشتە ئاسمانییەکان بەڕێژەی %50 زیانیان بەرکەوتووە".
یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی گەشتوگوزار رایگەیاند، "کۆمپانیاکانی تایبەت بە گەشتە ئاسمانییەکان بە بڕی 84 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، کە دەکاتە %50، ئەمەش بە خراپترین ساڵ لە مێژووی کەرتی فڕکەوانی نێودەوڵەتی دادەنرێرت".
ئاماژە بەوەشکردووە، "پێدەچێت داهاتمان کورت بهێنێت، بەڕێژەی 419 ملیار دۆلار لە کۆی 838 ملیار دۆلار بۆ سەرجەم ساڵەکان، هەروەها ئەلیکساندەر دوو جۆنیاک بەرێوبەری گشتی یەکێتییەکە رایگەیاند، ئەم ساڵ گەورەترین زیان بەر کەرتی پیشەسازی کەوتووە، کە دەگاتە 230 ملیۆن دۆلار".
هەواڵ: دانا زەنگەنە
No comments:
Post a Comment