پرس میدیا-دانا زەنگەنە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بەداخەوە لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان داخراوە و ناتوانێت لە ئاستی داخوازی خەڵک و پێشێلکارییەکانی تورکیا بوەستێت و سەروەری خاکی هەرێم بپارێزێت".
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "بەداخەوە لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان داخراوە و ناتوانێت لە ئاستی داخوازی خەڵک و پێشێلکارییەکانی تورکیا بوەستێت و سەروەری خاکی هەرێم بپارێزێت، تورکیاش بە ئارەزووی خۆی جموجۆڵ دەکات و سەروەری خاکی هەرێم پێشێل دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێرشەکانی تورکیا بە تەواوی ئەوە دەسەلمێنێت، پاشکۆی گرێبەستێکی ٥٠ ساڵەی نەوتە و ئەمەش ئەنجامەکەیەتی کە هێرش بکاتە سەر خەڵکی کوردستان و حکومەتیش نەتوانێت بە هیچ جۆرێک بێتە دەنگ".
No comments:
Post a Comment