پرس میدیا
راوێژکاری مکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەو هەڵمەتی گواستنەوەی مووچەیە لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا، جگە لە گەوجاندنی خەڵکی کوردستان هیچی دیکە نییە".
دڵشاد عەبدولرەحامن راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا رایگەیاند، "هەڵمەتی گواستنەوەی مووچەی فەرمابەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، جگە لە گەوجاندنی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان وچاندنی ئومێدێکی ھەرگیز بەدی نەھاتووە لەناخی فەرمانبەرانی بێ مووچەی ھەرێم، شتێکی دیکە نیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ فەرمانبەرانی کوردستان وەک نوقم بوویان لێهاتووە کە بەدوای چڵە پوشێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی دەستی پێوە بگرێت و نەخنکێ، ئەو پڕۆژەیە بەهای ئەوچڵە پووشەشی نییە".
No comments:
Post a Comment