پرس میــدیا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جگە لەبایکۆتی کارەکانیان و بەجێھێشتنی شەقام و بەرێوەبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ کارمەندانی ھاتووچۆی ناوشار لەبەردەم قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی گردونەوەیەکیان سازکرد و داوای پێدانی مووچەکانیان دەکرد .
یەکێک لەکارمەندە ھاتووچۆیەکان لەلێدوانێکی تایبەت بۆ پرس میــدیا ووتی "ناگەرێنەوە بۆ دەوام تا جێبەجێکردنی داواکانیان کە پێدانی مووچەی مانگی شوباتی ئەمسالە".
ماوەی زیاتر لە ٤ ڕۆژە جگە لە کارمەندانی تەندروستی کارمەندانی ھاتووچۆی سلێمانیش بایکۆتی دەوامی فەرمیان کردوە مامەلەی ھاولاتیانیان لەنێو بەرێوەبەرایەتیەکان و شەقام و جادە و ترافیکەکانیشیان جێھێشتوە.

No comments:
Post a Comment