پرس میدیا
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک و لە لاپەرەی تایبەتی خۆی پۆستێکی کردوەو دەڵێت " ئیتر کاتی بڕیارە" ئاماژە بەوە دەکات کە بەدەسکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران ئیتر کارێکی دیاریکراو بۆ تیمی گۆڕان نامێنێت و پێویستە سەرکردایەیی گۆران بیر لەبەدیلێکی تر بکاتەوە .
علی حمەسالح دەشڵێت ئەوان بۆێە بەشداریان لە حکومەت کردوە تا چاکسازی بکرێت بندیوار و قاچاخچێتی سنورەکان بنەبربکرێت تالانی و کۆمپانیای وەھمی نەھێلدرێت بەلام ئێستا کەلە بری چاکسازی دەست دەبرێت بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەری داماو ئیتر وەزیفە و کاری گۆران کۆتایی ھاتوو ھەر مانەوەیەک جگە لەکات کوشتن ھیچی دی لێ سەوز نابێت.
سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆران ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان چەندین جار گەورە بەرپرسانی حکومەتیان ئاگادار کردوە لەبونی دزی و گەندەلی گەورە لە مەرزەکان و دەلێت "ئێمە کەدینارێکی حەرام ناخۆین ناکرێت بکرێینە شەریکی کۆمەلێک دز و قاچاخچی سنورەکان کەشەوانە بە ملیۆنان دۆلاریان بە نایاسایی دەست دەکەوێت"
لەکۆتایی پۆستەکەشیدا علی حمەسالح بە بەرپرسانی گۆران دەلێت ئیتر کاتی بریارە و ھەر مانەوەیەک جگە لە عەیبەیەک بۆ بزووتنەوەکەو تیمەکەیان ھیچی تر نیە"
No comments:
Post a Comment