پرس میــدیا
کاسبکاران و شۆفێرانی مەرزی پشتە لەسەرتەکی بەمۆ دەلێن بەھۆی بریاری وەستاندن و قەدەخەی ھێنان و بردنی شتومەک لەلایەن وەزیری دارایی ھەرێم زەرەرو زیانێکی ئێجگار زۆریان کردوەو ئەمرۆ بۆ ئەو مەبەستە ھانایان بۆ سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ھێناو داوایان لێکرد لە ئیفلاس بوون بیان پارێزێت .
سیروان محمد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە پرس میــدیا ی راگەیاند داواو خواستی ئەو شۆفێرانە زۆر دروست و رەوایەو ئەوانیش بۆ ئەو مەبەستە داوایەکی بەپەلەیان داوە بەوەزیریدارایی و ھەر ئەمرۆش دوای کۆبونەوەی لەگەل ئەو کاسبکارانە بەیاننامەیەکی دەرکرد و داوا دەکات یان ھاتووچۆ بۆ ئەو شۆفێرو کاسبکارانە بکرێتەوە لەو مەرزەوە یان مەرزێکی بەدیلیان بۆ دیاری بکرێت .
کاسبکارانی مەرزی پشتە ھاواریان لێ ھەستا بەھۆی بریارێکی وەزیری دارایی
No comments:
Post a Comment