پرس میدیا
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردنە لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "بەرای من درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ رێگریکردنە لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها ڕێکارێکی یاسایی گونجاوە بە مەرجێک کار ئاسانی بکرێت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە کاری هەنوکەیی و زۆر پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی زیان بەر بەرژەندی و کاری هاوڵاتیان نەکەوێت".
هاوکات روپاک ئەحمەد ئەندامێکی دیکەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەمان بابەت بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "ئەگەر قەدەغەکردنی هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێم بە هەماهەنگی بێت لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیدا، ئەوە کارێکی باشە لەگەڵ ڕەچاوکردنی بارودۆخی هاوڵاتیان".
No comments:
Post a Comment