موفتی پێنجوێنی کێێە؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

موفتی پێنجوێنی کێێە؟

موفتی پێنجوێنی کێێە؟

پرس میدیا

ئامادەکردنی: سه‌ڵاح سالار 

١-شاعیرێكی گه‌وره‌ و به‌ناوبانگی كوردستانه‌، كه‌سایه‌تییه‌كی هۆشیار و پێشكه‌وتنخواز بووه‌، له‌ ساماندا هه‌ژار و له‌ عه‌قڵدا ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌. 

٢-ناوی مه‌ڵا عه‌بدوڵای كوڕی مه‌لا كه‌ریمی بیستانه‌، ساڵی 1881 له‌ گوندی (بیستان)ی پێنجوێن له‌دایكبووه‌، له‌ 15ی حوزه‌یرانی 1952 له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كردووه‌. 

٣-بۆ خوێندنی زانست له‌ حوجره‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌، زۆر ناوچه‌ی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان گه‌ڕاوه‌، له‌به‌ر زیره‌كیی له‌ فه‌قێیه‌تیدا نازناوی موفتی پێبه‌خشراوه‌. 

٤-موفتی دژی خورافه‌ و دواكه‌وتوویی گه‌له‌كه‌ی بووه‌، دژی ئه‌وانه‌بووه‌ به‌ناوی ئایینه‌وه‌ خه‌ڵك فریو بده‌ن، به‌ شیعره‌كانی هه‌وڵی هۆشیاریی خه‌ڵكی داوه‌. 

٥-كاتێك له‌ 8ی ئابی 1946 شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، به‌هۆی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌وه‌‌ خاپوور ده‌بێت، شیعره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی شیوه‌نی پێنجوێن ده‌نووسێت. 

٦-پێنجوێن به‌بێ تۆ نزیكه‌ مه‌رگم، لوبنان شكێنبووی داخی به‌جه‌رگم، تازه‌بووكێ بووی به‌سه‌ر چیاوه‌، ئه‌هاتنه‌ سه‌یرت له‌ملا و له‌ولاوه‌ 

٧-هاوڕێی زۆرێك له‌ شاعیرانی كورد بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ قانعدا هاوڕێیه‌كی نزیك بوون، پیاوێكی تیكۆشه‌ری كوردایه‌تیی بووه‌، به‌شداریی كۆماری كوردستانی كردووه‌. 

٨-له‌ پێنجوێن دوكانی تووتن فرۆشیی هه‌بووه‌، له‌و دووكانه‌دا زۆرینه‌ی شیعره‌كانی سووتان، دواتریش له‌ ساڵی 1963 كه‌ زه‌عیم سدیق، پێنجوێنی سووتاند، چوار ده‌فته‌ر شیعری سووتا. 

٩-یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كچی خۆی ناردووه‌ بۆ خوێندن، هانی خه‌ڵكیی داوه‌ گرنگیی به‌ خوێندن و زانست بده‌ن، له‌ دیوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ به‌ ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©