سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: ئەسەد هەلی تەمەنی لەدەستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: ئەسەد هەلی تەمەنی لەدەستدا

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: ئەسەد هەلی تەمەنی لەدەستدا

پرس میدیا

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل رایگەیاند، "سەرۆکی رژێمی سوریا هەلی تەمەنی لەدەستدا، کاتێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل رەتکردەوە". 

ئیهود ئؤڵمرت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، "بەشار ئەسەد سەرۆکی ئێشتای رژێمی سوریا گەورەترین هەڵەی لە تەمەنیدا ئەنجامدا، کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٨ نەگەیشتە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل و لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل کۆنەبوویەوە، لە کاتێکدا کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رێکخرابوو". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک گەیشتمە ئەنقەرە ئەردۆغان پێی ووتم ئەو فڕۆکەیەی کە بەشار ئەسەد هەڵدەگرێ بۆ چاوپێکەوتنم لە ئەنقەرە لە گۆڕەپانی فڕینە لە دیمەشق، بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی کە ئەردۆغان پەیوەندی کرد بە بەشار ئەسەدەوە بەڵام نەمتوانی بزانم چی ڕوویداوە لە نێوانیان و لە کاتی گفتوگۆکەیان تەنھا ئەوە نەبێت کە ئاماژەی بەوەدا کە بەشار ئەسەد ئامادە نەبووە لە ئەنقەرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکات". 

لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، "جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەمریکا پێی ووتوە کە نامەیەک دەگەیەنێتە بەشار ئەسەد کە تیایدا بۆ بەشار ئەسەدی ڕوون کردوە تەوە، کە دەرگاکانی واشنتۆن و ووڵاتە ئەوروپیەکان تەنھا لە رێگەی ئیسرائیلەوە بەڕوویدا دەکرێتەوە". 

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©