پرس میدیا
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، هەروەها سبەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەرماڵە و مووچەوە دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ سەبارەت بە رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچە، جارێکی دیکە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
هەروەها سبەی دووشەممە ٢٢ی حوزەیران، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن.
No comments:
Post a Comment