پرس میدیا
ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، "کەمکردنەوەی مووچە و بەنیوەکردنی تادێت قەیرانەکان قۆڵتردەکاتەوە".
شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆران بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند، "کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و بە نیوەکردنی چارەسەرێکی بنەڕەتی نیە بۆئەم پرسە بەڵکو تا دێت قەیرانەکان قوڵتردەکاتەوە".
ناوبراو جەختیشی کردەوە، "چارەسەری بنەڕەتی بریتیە لە چاکسازی و شەفافیەت لە مەسەلەی داهاتا و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت".
ڕونیشیکردەوە، "کە حکومەت دەبێت پلانێکی ستراتیجی دروست و درێژخایەنی هەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا حکومەتی هەرێم کێشەی سەرچاوەی داهاتەکانی هەیە لە خاڵە گومرکییەکان و نەوتدا ئەمانەش کێشە گەورەکانن لە وڵاتدا نەک بڕینی موچەی فەرمانبەران".
No comments:
Post a comment