چارەسەری کۆرۆنا لەعێراق دۆزرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چارەسەری کۆرۆنا لەعێراق دۆزرایەوە

چارەسەری کۆرۆنا لەعێراق دۆزرایەوە






پرس میدیا 

دوو دکتۆری دیاری عێراقی کە پسپۆڕیان لە دەرمانسازی ھەیە جۆرە دەرمانێکیان دروست کردوە وەک خۆیان دەڵێن نوێترین چارەسەری پەتای کۆرۆنایەو دەشلێن وەک تاقیکاری و زانینی ڕێژەی کاریگەری لەسەر سەد تووشبو تاقیان کردوەتەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە .

دکتۆر ئەحمەد خەیات و پرۆفیسۆر محمد ئەو دوو دکتۆرە پسپۆرە عێراقیەن کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەسەر شاشەی کەنالی ( الاتجاھ) باسیان لە دۆزینەوەی جۆرە ڤاکسینێک کرد کەبەشێوەیەکی سەرسورھێنەر کاریگەری لەسەر نەخۆش و توشبووی کۆرۆنا ھەیەو وتیان "ئەو ڤاکسینە بەرھەمی دوو مانگ شەو نخونی و نەخەوتنە و دەرمانەکە بەتێکەلکردنی چەند مادەیەکی پزیشکی ھاتەوەتە بەرھەم و لەسەر سەد توشبوو وەک قۆناغی تاقیکاری ئامادەمان کردوە و ئومێدی زۆر گەورەی لەسەرە"

دوو دکتۆرە عێراقێەکە ئامادەیی ئەوەشیان نیشاندا ئەو دۆزینەوە زانستیە پێشکەشی کارگەی دەرمانی سامەرا بکەن و بیخەنە خزمەتی نەخۆشانی عێراقی ئەگەر حکومەت و وەزارەتی تەندروستی ھاوکاریان بێت.

بەپێی زانیاریەکانیش ھەر دوای بەرنامەکە بەرپرسی نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی و ئەمینداریەتی ئەنجومەن پەیوەندیان بەو دکتۆرانە کردوەو ئامادەیی ھاوکاریان دەربریوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©