پرس میدیا
نووسینی: دكتۆر عوسمان عه‌لی:
و. ماموستا . بژار عوسمان ئه‌حمه‌د
به‌گوێره‌ی پسپۆرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌م گفتوگۆیه كاریگه‌رییه‌كی درێژخایه‌نی ده‌بێـت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا وه بێگومان كارگهریشی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌مریكا.
ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كه‌وا له 10 ی مانگی 6 ده‌ستیپێكرد، درێژخایه‌ن ده‌بێت، وه هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ده‌خرێته ژێر باسه‌وه. ئه‌م گفتوگۆیه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه‌ی ساڵی 2008 ده‌كرێت كه‌ناوی (چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ستراتیژی عێراق و ئه‌مریكا - به‌كورتی به "سیفا" ناسراوه)، كه به‌گوێره‌ی پسپۆران پێیان وایه كه ده‌بێ ئه‌م په‌یماننامه‌یه نوێبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی روودانی ئه‌و بارودۆخه نوێیانه‌ی له عێراق و ئه‌مریكادا روویانداوه.
ئه‌وانه‌ی له‌م گفتوگۆیه‌دان كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بریتین له 20 پسپۆه و پله باڵاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ر، هه‌روه‌ها له لایه‌نی عێراقیش دا 20 كه‌سن له پسپۆر و پله باڵاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقین.
لایه‌نی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی (ده‌یڤید هێڵ)، كه پله‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان.
له‌لایه‌نی عێراقیشه‌وه، وه‌فده‌كه‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كه ناوی (عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا)یه.
وه‌كو پێشبینی ده‌كرێـت له‌لایه‌ن چاودێرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پسپۆرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا، پێده‌چی گفتوگۆیه‌كان جه‌خت بكه‌نه سه‌ر چۆنییه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا هاوسۆزی و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا، كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م گفتوگۆیانه به‌جۆرێك كۆتایی پێ بێنێت، كه‌وا ئه‌مریكا ببێته جێگره‌وه‌ی ئێران له عێراق دا، به‌ڵام له رووكه‌شدا باسه‌كه باسی ئه‌وه‌یه كه چۆن عێراق و ئه‌مریكا هاوكاربن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش. كه له ئێستادا ئه‌مه‌یه باس، له پێش ئه‌وه‌ی باسی لێكهوتهكان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م گفتوگۆیه بكه‌ین، پێویسته لێره‌دا به‌كورتی باسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له عێراقدا بكه‌ین، چونكه هه‌رچه‌نده ئه‌م گفتوگۆیه دوولایه‌نه‌یه، به‌ڵام ئێران به‌شێكی گرنگی ئه‌م گفتوگۆیه‌یه له پشتی په‌رده‌وه.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له عێراقدا، وه ئایا عێراق بۆ دوارۆژی خۆی پێویستی به ئه‌مریكا یاخود ئێرانه؟ (أحمد يونس"ماذا تريد أمريكا من الحوار الاستراتيجي مع العراق؟" - https://www.fj-p.com/ - الجمعة 15 مايو ،2020)
به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دا له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م// عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و غاز وه ئه‌مریكا خوێن و قوربانییه‌كی زۆری داوه بۆ گۆرینی رژێم، وه ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی له عێراقدا بیپارێزێت به‌تایبه‌تی له بواری نه‌وت و غاز دا، كه عێراق خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وت و غازه.
دووه‌م// عێراق وڵاتێكه نزیكه له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه نه‌وتی رۆژئاوا و ئه‌و نه‌وته‌ی ئه‌مریكا هاورده‌ی ده‌كات زۆربه‌ی له عێراقه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری فراوانی له سعودیا و وڵاتانی‌تری كه‌نداو و له وڵاتانی‌تری وه‌كو ئیمارات و قه‌ته‌ردا هه‌یه، وه بنكه‌ی سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی ئابوری هه‌یه. (حوار استراتيجي أمريكي-عراقي: مسألة مصالح وتوقعات - https://www.washingtoninstitute.org/ar/fikraforum/view/Iraq-Strategic-Dialogue-United-States )
سێیه‌م// به‌گوێره‌ی مایكڵ رۆبن (پسپۆر له په‌یمانگای ئهرمهریكان ئینته‌ر پرایس له واشنتۆن) ده‌ڵێ سه‌قامگیری عێراق وه سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی كازمی زۆر گرنگه، وه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م گفتوگۆیه ستراتیژییه ببێته چوارچێوه‌یه‌ك و ده‌رئه‌نجامه‌كانی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له ساڵی 2003ه‌وه تاكو ئه‌مرۆ ئه‌مریكا (25) ملیار دۆلاری سه‌رف كردووه له سوپای عێراقی دا. هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له چوار ساڵی رابردوو دا 6 ترلیۆن دۆلاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌رف كردووه، وه 2 ترلیۆن دۆلاری سه‌رف كردووه له گۆرینی رژێم له به‌غدا، هه‌روه‌ها ساڵانه 600 میلۆن دۆلار سه‌رف ده‌كات له عێراق وه‌كو مه‌سروفی سه‌ربازه‌كانی و جه‌نگی دژی داعش و یارمه‌تی ئابوری بۆ حكومه‌تی عێراق.
(Don't Let “Strategic Dialogue” Sink Iraq | RealClearDefense, www.realcleardefense.com ›, 11 May 2020)
چواره‌م// عێراق گرنگییهكیتری هه‌یه كه له‌هه‌موو فاكته‌ره‌كان گرنگتره، كه عێراق پردێكه بۆ ئێران، كه ڕكێف و كاریگه‌ری خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ریای سپی ناوه‌راست وه یارمه‌تی بۆ حزب الله ی لوبنانی و رژێمی ئه‌سه‌د و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی بنێرێت.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له عێراقدا:
یه‌كه‌م// ئێران نایه‌وێت رژێمێك هه‌بێ له عێراق، كه له‌دوارۆژدا وه‌كو سه‌دام ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
دووه‌م// عێراق هه‌روه‌كو له و سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكرد دراوسێیه‌كی گرنگه بۆ ئێران له‌بواری ئابوری و كلتورییه‌وه. له‌لایه‌نی ئابورییدا: له ساڵی 2019 دا بری ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عێراق و ئێران گه‌یشتبووه 20 بلیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها له ساڵی رابردوو دا، ئێران دام و ده‌زگاكانی عێراقی به‌كارهێناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ئابڵوقه ئابورییه به‌هێزه‌ی كه تره‌مپ دایناوه له‌سه‌ر ئێران‌دا. ئه‌مریكاش ئاگاداره كه ئێران له رابردوودا سیسته‌می بانكی عێراقی و كۆمپانیا عێراقییه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، له هه‌مان كاتدا بانقه عێراقییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی دۆلاری ئه‌مریكی، كه ئێران زۆر پێویستی پێیه‌تی.
سێیه‌م// ئێران میلیشیاكانی عێراقیش به‌كاردێنێت بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، بۆ نموونه: لێدانی باڵوێزخانه و ئه‌و بازگانه‌ی كه‌وا هیزی ئه‌مریكی تێدایه له عێراق. وه له‌هه‌مان كاتدا ئێران میلیشیای عێراقی به‌كاردێنێت بۆ یارمه‌تی دانی رژێمی ئه‌سه‌د، وه ئه‌م میلیشیایانه‌ش مه‌ترسین له‌سه‌ر ئیسرائیل له‌سوریادا به‌تایبه‌تی.
(Elizabeth Dent, Shifting US Strategy in Iraq, https://www.mei.edu/publications/shifting-us-strategy-iraq, March 12, 2020 )
چاوه‌روانی عێراق له‌م گفتوگۆیه دا:
یه‌كه‌م// عێراق له به‌ر ئه‌و بارودۆخه ئابورییه زۆر سه‌خته‌ی كه له‌عێراقدا هه‌یه، وه سه‌ركرده‌كانی عێراقیش، به‌تایبه‌تی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌یانه‌وێت ئه‌م گفتوگۆیه به‌كاربێنێت بۆ مسۆگه‌ركردنی یارمه‌تی ئابوری له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا و بانقی نێ،ده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، له ئه‌مریكادا، پاره‌ی نه‌وتی عێراق له بانكی فیدرالی ئه‌مریكیه‌ی، وه ئه‌م بره پاره‌یه‌ش له 60 بلیۆن دۆلار كه‌متر نییه، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له‌ژێر قه‌رزێكی زۆردایه و ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌ژێر كۆنترۆلی ئیداره‌ی ئه‌مریكییه، چونكه عێراق قه‌رزێكی ده‌ره‌كی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها پاره‌ی عێراق ساڵانه له ئه‌مریكاوه چاپ ده‌كرێت و بۆی ده‌نێردرێت.
(قبل بدء “الحوار الاستراتيجي”.. أمريكا ستضع خيارات صعبة أمام العراق ،https://ar.shafaqna.com/AR/212283/ )
ده‌رئه‌نجامه چاوهروانكراوهكانی ئه‌م گفتوگۆیانه:
یه‌كه‌م// ئێران هه‌موو كارته‌كانی خۆی به‌كاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فدی عێراقی له‌م گفتوگۆیانه‌دا داوای ده‌ركردنی هه‌موو سوپای ئه‌مریكا بكات له عێراق وه جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریاره‌ی كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ریانكرد كه نزیكه‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێستا ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له عێراقدا، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌جندای حكومه‌تی كازمی نییه، وه به‌گوێره‌ی پسپۆرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوونی هێزی ئه‌مریكی له عێراقدا پێداچوونه‌وه‌ی پێده‌كرێت، وه ئه‌گه‌ر ئێران گیروگرفت دروست نه‌كات بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ریگه‌ی میلیشیاكانییه‌وه، ئه‌وا ئه‌م هێزه‌ی ئه‌مریكا پێده‌چێت كه‌م بكرێته‌وه له 5،200 سه‌ربازه‌وه ده‌بێته 2،500 سه‌رباز له دوارۆژێكی نزیكدا. بۆ ئه‌مه‌ش كۆنگرێسی ئه‌مریكی داوای كردووه كه تره‌مپ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كه‌م بكاته‌وه.
(ISIS Attacks Surge in Iraq Amid Debate on U.S. Troop Levels, www.nytimes.com › World › Middle Eas )
وه له‌یه‌كه‌م رۆژی دانوستانه‌كاندا هه‌ردوولا به‌یانێكیان ده‌كرد، كه هه‌ردوولا ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له عێراقدا، وه ئه‌مريكا به‌ڵێنى دا سه‌روه‌ری عێراق بپارێزێت و یارمه‌تی ئابوری عێراق بدات به زووترین كات.
(https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2020/06/iraq-us-strategic-dialogue-1.html)
به‌ڵام پێش ده‌سپێكردنی دانیشتنه‌كان، ئه‌وا ئێران (قائانی) نارد بۆ عێراق وه داوای له‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێران كرد، كه داوا له حكومه‌تی كازمی بكه‌ن، كه هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ربچێ و بریاری پێشوی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێ.ه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌ك له موقته‌دا صه‌در (سه‌ركرده‌ی سائیرون) وه هادی عامری (سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌تح) وه سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا، لێدوانیان دا، گوتیان ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتوگۆیه به‌شێویه‌ك كۆتایی نه‌یه‌ت كه هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق ده‌ربچێت، ئه‌وا ئێمه ناچار ده‌بین له هێزه ئه‌مریكییه‌كان بده‌ین له عێراقدا.
هه‌روه‌ها له به‌رواری 10 ی مانگی 6 میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به كاتوشا هێرشیان كرده سه‌ر زۆنی سه‌وز له به‌غدا، هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌دریش ته‌هدیدی كازمی كرد و گوتی ئێمه 100 رۆژ ده‌ده‌ینه ئه‌م حكومه‌ته. وه‌كو دیاره له‌و بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كازمیدا كه له 11-6-2020 كه كردی، كازمی له‌ژێر فشارێكی زۆری میلیشیات و پارته شیعه‌كانی سه‌ر به ئێرانه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه ته‌قه‌لایه‌ك كراوه بۆ تیرۆركردنی ئه‌و له موسل، وه له‌م وتاره‌یدا گوتی "له‌مرۆوه خۆم به شه‌هیدی زیندوو ده‌زانم". به‌لام كازمیش نایه‌وێت وه‌كو عادل عه‌بدولمه‌هدی چۆك دابدات بۆیان، به‌لكو هه‌ست به به‌هێزبوونی خۆی ده‌كات له‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری خستۆته ژێر كۆنترۆلی خۆی، وه پشتیوانی كورد و سوننه‌ی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه له‌م چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌دا ده‌توانین بلێین "كازمی شه‌ری راگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌موو میلیشیاكانی عێراق، كه وتی باندی حه‌یده‌ر جرێدیمان ده‌ستگیركردوه له به‌غدا، كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی خۆپیشانده‌ران له به‌غدا"، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه حه‌یده‌ر جرێدی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رزی عهصائیبی ئه‌هلی حه‌قه. له هه‌مان كاتیش دا خۆپیشانده‌ران كه پێده‌چێت له‌ژێر كاریگه‌ری كازمی بن له شاره‌كانی باشور و به‌غدا هه‌ره‌شه‌یان كرد بچنه سه‌ر باره‌گاكانی عهصائیبی ئه‌هل الحق، ئه‌مه‌ش وایكرد له عهصائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هه‌موو باره‌گاكانی خۆی له‌به‌غدا و باشوری عێراق دابخات. وه له‌هه‌مان وتاردا كازمی گوتی "خه‌لكانێك هه‌یه ده‌یه‌وێ فشار بخاته سه‌رمان به‌ناوی چاكسازییه‌وه، به‌لام ئه‌وكه‌سانه خۆیان به‌رپرسیارن له كه‌وتنی موسل بۆ ژێر ده‌ستی داعش له 2014" كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بوو بۆ (نوری مالیكی). وه هێرشێكیتری كرده سه‌ر لایه‌نگرانی مه‌جلیسی عهئلا و گوتی "صابر عیساوی كه ئه‌ندامی ئه‌وان بووه و أمین العاصمة ی به‌غدای پێشوو بووه، ویستویه‌تی پرۆژه‌ی پاركێك له گه‌ره‌كی (صدر القناة) دروست بكات كه یه‌ك بلیۆن دۆلاری تێچووه، به‌ڵام ئه‌م شوێنه ئێستا بۆته زبڵدانێكی گه‌وره".
(الكاظمي يكسب الجولة الأولى من الحوارالاستراتيجي العراقي ، aawsat.com › home › article › الكاظم..)
وه له هه‌مانكاتدا كازمی بریارێكی ده‌ركرد، كه ده‌ڵێ "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه‌وا ده‌رچوی كۆلیژی سه‌ربازی نین له عێراقدا، ئه‌وا ده‌بی لابدرێن و پله‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه" كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی میلیشیا شیعه‌كان له‌ناو سوپادا، به‌ڵام پسسپۆرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ده‌ڵێن "ده‌بێ ئه‌مریكا و كازمی له‌م دانوستانه‌دا فاكته‌ری ئێرانی به چاوێكی واقعیانه سه‌یربكات، بۆنمونه مایكل نایتس له (ناوه‌ندی واشنتۆن بۆ دراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست) ده‌لێ زۆر شتێكی ناواقیعییه كه ئێمه داوابكه‌ین له حكومه‌تی كازمی كه دوژمنایه‌تی ئێران بكات، یاخود شه‌رێكی كراوه له‌گه‌ل میلیشیاكانی عێراق بكات، به‌ڵام پسپۆرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا داواده‌كه‌ن كه ده‌بی له‌م دانوستانه‌دا داوابكه‌ن له حكومه‌تی عێراقی به شێوه‌یه‌كی زۆر كراوه و به‌بێ گومان كه حكومه‌تی كازمی ده‌بێ سنورێك دانرێت بۆ ئه‌و میلیشیانه‌ی كه‌وا له عێراقدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا، وه ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئیداره‌ی تره‌مپ زۆر به‌كراوه‌یی پێش ده‌ستپێكردنی ئه‌م گفتوگۆ ستراتیژییه، چه‌ند لێدوانێكیان دا كه ئیتر له ئێران و میلیشیاكان قبول ناكرێت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بدرێت له عێراقدا، وه پلان دانراوه ئه‌گه‌ربێت ئێران و میلیشیاكانیان ده‌ستدرێژی بكه‌ن له‌دوارۆژدا، ئه‌وا سه‌ركرده میلیشیاكان له عێراقدا به‌پێی پلانێكی ئه‌مریكی ده‌بێت یه‌ك به یه‌ك تیرۆر بكرێن، وه له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێشخه‌ری ئێران له‌دژی رژێمی كازمی وه لیدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وا ئه‌مریكا پلانی هه‌یه بۆ دانانی پلانێكی گشتگیری له‌سه‌ر نه‌وتی عێراق و ئه‌و پاره عێراقیه‌ی هه‌یه كه له بانكی فیدرالی ئه‌مریكایه. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران ئێستا له دۆخێكی ئابوری زۆر قورسدایه، وه به‌گوێره‌ی چه‌ند راپۆرتێك كه له‌ناو ئێرانه‌وه هاتووه، ئه‌وا 3 ملیۆن هاولاتی ئێرانی نه‌خۆشی كۆرۆنای هه‌یه، پێناچیت میلیشیاكان و ئیران شه‌ری راسته‌وخۆ له‌گه‌ل ئیداره‌ی كازمی بكه‌ن. له‌به‌ر هه‌مان ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراقه، كازمیش پیناچی حه‌ز بكات ده‌ستپێشخه‌ر بێ بۆ شه‌ریكی گشتگیری له‌گه‌ڵ میلیشیاكان، به‌لكو هه‌ول ده‌دات كۆنترۆلی ئه‌و میلیشیایانه بكات به چه‌ند قۆناغیك. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، شه‌ش هێزی میلیشیا ده‌رچون له هه‌یئه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و په‌یوه‌ندییان به نوسینگه‌ی سیستانییه‌وه كرد، كه ئه‌مانه‌ش له ژێر كۆنترۆلی حكومه‌تی كازمییه‌وه ده‌بن.
(C. Anthony Pfaff “The future of US-Iraq relations In-Depth Research & Reports” https://www.atlanticcouncil.org/in-depth-research-reports/report/the-future-of-us-iraq-relations)
ئیحسان شه‌مه‌ری (سه‌رۆكی سه‌نته‌ری عێراقی بۆ هزری سیاسی) له لێدوانێكیدا بۆ مالپه‌ری مۆنیته‌ر، ده‌ڵێت: پێده‌چی ئه‌مریكا و عێراق له‌دوای ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت، بلانسێك دروست ده‌بیت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ل ئه‌مریكا و ئێران‌دا، بلانسێك ده‌بیت كه حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی تێكیدابوو، وه حكومه‌تی عێراقی گرنتێیهك ده‌دات كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی له میلیشیاكان بپارێزیت.
(Withdrawal of U.S. troops would harm Iraqi interests – Analyst
npasyria.com › blog › name_blog=Withdrawal of U.S. tro, Jan 8, 2020 )
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای (ره‌ند)، نه ئیداره‌ی تره‌مپ وه نه دیموكراته‌كان ئه‌گه‌ر بینه سه‌ر حوكم، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كشانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بكه‌ن له عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بكشێته‌وه له عێراق، ئه‌وا ئیران و میلیشیاكانی بالاده‌ست ده‌بن له عێراق وه ئیران هه‌موو تواناكانی عێراق به‌كاردێنێ بۆ لیدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو و ئیسرائیل دا .
(Weighing U.S. Troop Withdrawal from Iraq: Strategic Risks ...
www.rand.org › pubs)
وه له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، عێراق ده‌چێته شه‌رێكی ناوه‌خۆیی شیعه و سوننه‌وه وه پارچه پارچه‌بوونی عێراقه‌وه، وه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناگونجێت.
(0https://www.washingtoninstitute.org/ar/fikraforum/view/Iraq-Strategic-Dialogue -United-States), 2020.
به‌كورتی ئه‌م گفتوگۆ ستراتیژییه ده‌بێته هه‌لیك بۆ ئه‌مریكا بۆ نوێكردنه‌وه و درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق، به‌لام به ژماره‌یه‌كی كه‌متر وه هه‌موو هه‌له‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی كازمی ده‌بێت. وه به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی (مایك پۆمپیۆ) وه بهرپرسانیتری ئه‌مریكا ، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق دا بچه‌سپێنێت وه له‌بواری ئاسایش و ئابوری‌دا یارمه‌تی عێراق بدات، به‌لام ده‌رفه‌تێك ده‌ده‌نه كازمی كه خۆی پیشان بدات كه بێ لایه‌نه و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران نابێت له عێراقدا. هه‌روه‌كو دیاره كازمی هه‌له‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی دووباره ناكاته‌وه. وه ئیرانیش له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌سته‌مه ده‌ست بكاته شه‌رێكی گشتگیری له‌گه‌ل ئه‌مریكا له عێراق.
(https://www.wsj.com/articles/a-new-leader-tries-to-steer-iraq-through-the-u-s-iran-rivalry-11590753600, in Beirut and Ghassan Adnan in Baghdad, May 29, 2020)
لێكه‌وته‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر كورد
هه‌روه‌كو دیاره ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م گفتوگۆ ستراتیژییه بۆ دوارۆژی هه‌ریمی كوردستان گرنگ ده‌بێت، به‌پرسانی ئه‌مریكا له مایك پۆمپیۆوه تاكو بالوێزیان له عێراق جه‌ختیان كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ریم له‌م گفتوگۆیانه‌دا ده‌پارێزرێت، وه له‌سه‌ر داواكاری خودی ئه‌مریكا بوو كه نوێنه‌رێكی هه‌ریم له‌م دانوستانه‌دا به‌شدار بێت، وه ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه حكومه‌تی هه‌ریم (فه‌وزی هه‌ریری) به‌نوێنه‌ری خۆی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌م دانوستانه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرت و لێكۆلینه‌وه‌كان بیت كه له‌ئه‌مریكا و ئه‌روپا كراوه، پیشبینی ئه‌وه ده‌كریت هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ده‌بیت له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دانوستانه وه زیاتریش سودمه‌ند ده‌بیت ئه‌گه‌ر بیتو ئه‌م گفتوگۆیانه شكست بێنێت، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆیهكهدا مسته‌فا كازمی كه تاكو ئێستا ناسراوه به‌دۆستی كورد، پیگه‌ی به‌هێز ده‌بیت له‌ناو عێراق دا، وه وه‌كو سیاسهتمهداریكی دیموكرات خواز كه حه‌زبكات یاسا بالاده‌ست بیت، ده‌ستكه‌وته ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت. هه‌رچه‌نده كازمی حكومه‌تێكی كاتی هه‌یه ته‌نها بۆ دوو مه‌به‌ست هاتووه بۆ حوكمی عێراق ئه‌ویش ده‌ركردنی عێراق له گیروگرفتی ئابوری وه نه‌خۆشی كۆرۆنا وه زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ هه‌لبژاردنیكی پیشوه‌خته، به‌ڵام پێده‌چیت كه هه‌لبژاردنه‌كان به‌م نزیكانه نه‌بیت، وه له‌ئه‌گه‌ری بوونی هه‌لبژاردن به‌ره‌یه‌كی مه‌ده‌نی داده‌مه‌زرێت له ناو عێراقدا، به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی باشوردا، وه ئه‌و به‌ره مه‌ده‌نییه له ژێر كاریگه‌ری كازمی و ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه ده‌بیت كه نزیكن له ئه‌مریكا. وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌لبژاردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بیت، ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت یه‌ك ریزی مالی خۆی بچه‌سپێنێت، وه ئه‌و میلیشیانه‌ی كه‌وا ئیستا دژی كوردن كه لابدرێن یاخود كۆنترۆل بكرێن، وه یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م گفتوگۆیانه ئه‌وه ده‌بیت كه ئه‌مریكا یارمه‌تی ئابوری عێراق و هه‌ریمی كوردستان بدات. ئه‌وه‌ش شایه‌نی باسه، ئیداره‌ی تره‌مپ به‌ڵێنیان داوه نفوزی خۆیان به‌كاربینن بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی بۆ عێراق له بانقی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی ده‌بێت له‌و پارانه‌ی كه‌وا وه‌رده‌گیرێت له ئه‌مریكا و له‌بانقی نێوده‌وله‌تی، وه ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ولاتانی كهندوایش یارمه‌تی عیراق بده‌ن تاكو كه‌متر پشت به ئیران ببه‌ستێ، كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ریمی كوردستان ده‌بێت له لایه‌نی ئابورییه‌وه.
مایكل نايتس (پسپۆری ئه‌مریكی) داوا ده‌كات بۆ به‌هێزكردن و هه‌بوونی ئه‌مریكا له عێراق، هه‌ر له ئیستاوه هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تییه‌كی ئابوری به‌هێزی بكرێت، به‌گوێره‌ی مایكل نایتس، حكومه‌تی كوردستان ته‌نها دۆستێكی دێرینی ئه‌مریكایه له عێراق.
(https://www.washingtoninstitute.org/ar/fikraforum/view/KRG-KRI-Economy-Corruption-Reforms-COVID19)
وه به‌گوێره‌ی پسپۆره كان له په‌یمانكای ئه‌تلانتیك كاونسل، "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌موو بارودۆخێكدا ده‌بێ خۆی به‌هێز بكات له هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌ریمی كوردستانیش وه‌كو پێگه‌یه‌ك بێت بۆ سنور دانان بۆ نفوزی ئێران له عێراق و شه‌ری داعش دا".
(https://www.atlanticcouncil.org/blogs/new-atlanticist/iraqi-parliament-calls-for-troop-withdrawal-what-next-for-the-united-states/)
ره‌نج عه‌لائه‌دین له راپۆرتێكدا كه له په‌یمانگای (برۆكینزی ئه‌مریكی) بلاویكردۆته‌وه ده‌لێ "له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م گفتوگۆ ستراتیژییه‌ی ئێستا، هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی گرنگی ده‌بیت بۆ دوارۆژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا".
(ستة خيارات أمام واشنطن "لإعادة ضبط علاقتها" ببغداد | الحرة ، www.alhurra.com › 2020/05/30 )
هه‌روه‌ها له پێش ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كه، ریكخراوی ئه‌مریكی بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان به‌ناوی له‌و راپۆرته‌دا ده‌لێت "هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێ له ئیستاوه بچنه هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌رێمیش ده‌بێته پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی گرنگ له‌ناو عێراقدا، له‌ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا ئه‌مریكا ده‌توانێ له ریگای هه‌رێمه‌وه شه‌ری داعش بكات و یارمه‌تی ئه‌و هێزانه بدات كه‌وا دژی ئێرانن".
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، ئیداره‌ی تره‌مپ و زۆربه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و بروایه‌ن كه ده‌بێ كوردستان ببێته ناوه‌ندێكی سه‌ربازی گرنگ بۆ ئه‌مریكا له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
(https://www.washingtoninstitute.org/ar/fikraforum/view/pivoting-to-the-krg-restructuring-the-u.s.-military-presence-in-iraq)
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا، عێراق وه‌كو به‌شێك له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، وه ئه‌و حكومه‌ته‌ی له عێراقدا ده‌بێت وه‌كو حكومه‌تی حوثییهكانی یه‌مه‌ن ده‌ناسێنرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له‌م حاله‌ته‌دا هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ده‌رخسێت وه‌كو ده‌رفه‌ته‌كه‌ی ساڵی 2003، به‌لام به‌كورتی ئه‌م گفتوگۆ ستراتیژییه پێده‌چێ سه‌ركه‌وتو بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و حكومه‌تی كازمی بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێك له درهئهنجامهكانی ئه‌وه ده‌بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا به‌هێز بكات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابوری له عێراقدا، وه هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌ردوو ئهگهركهدا سودمه‌ند ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment