پرس میدیا
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "لە رووداوەکەی ئەمڕۆی سەر شەقامی شەست مەترسی کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".
سەرکەوت ئەحەمد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "لە رووداوەکەی ئەمڕۆی سەر شەقامی شەست مەترسی شاری سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن، هۆکارەکەشی پارە و کێشە کۆمەڵایەتی بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رووداوکە بەهۆی پارە و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە لەنێوان دوو بەرە، ئەوە راست نییە کوژراوەکە کرێکارێک بووبێت و لەو شوێنەدا کاری کردبێت، بەڵکو کوژراو و بریندارەکان لە هەردوو بەرەن، کە لەئەنجامدا تەقەیان لە یەکدی کردووە".
No comments:
Post a comment