پرس میدیا
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێویستە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم هەڵوێستیان بەرامبەر بە تورکیا هەبێت".
رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێویستە هەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم هەڵوێستی جددیان هەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هێرشانە دەستدرێژییەکی ڕوونە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق و دەبێت بەزوترین کات ڕابگیرێن".
No comments:
Post a Comment