ڕاوێژکارێکی کازمی هەموو نهێنییەکانی پشت پەردەی بۆ گەلی کورد ئاشکرا کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڕاوێژکارێکی کازمی هەموو نهێنییەکانی پشت پەردەی بۆ گەلی کورد ئاشکرا کرد

ڕاوێژکارێکی کازمی هەموو نهێنییەکانی پشت پەردەی بۆ گەلی کورد ئاشکرا کرد

پرس میدیا

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەموو نهێنییەکانی پشت پەردەی بۆ گەلی کورد ئاشکراکرد و رایگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شاندەکەی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، لە ئێستادا فشاری داریی زۆرمان لەسەرە، دەبێت پشوو درێژ بن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی حوزەیران".

راوێژکارێکی باڵای موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت چەند نهێنییەکی پشت پەردەی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم و کازمی بۆ گەلی کوردستان ئاشكراکرد و رایگەیاندووە، "کازمی بە شاندەکەی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەبێ رێککەوتن یەک دیناریش رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکەین، هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، من گەلی کوردم خۆش دەوێت و ئازار دەچێژم بەو دۆخە داراییەی ڕووبەرووی فەرمانبەرانی هەرێم بووەتەوە، بەڵام هۆکارەکەی پەیوەندی بەم حکومەتە ساوایەی منەوە نییە، کە میزانییەکەی لە ئێستادا لە ژێر سفرەوەیە".

لە درێژەی کۆبوونەوەکدا کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو حزبە عێراقییەکان بەگمانن لە حکومەتی هەرێم و پێیانوایە سیاسەتی برسیکردنی خەڵکەکەی پەیڕەو دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر".

راوێژکارەکەی کازمی زیاتر دوا و ئەوەشی ئاشکراکرد، "کازمی بە شاندەکەی هەرێمی وتووە، ئێوە ئەزانن کە نوێنەرەکانتان لە بەغدا لێتان ناڕازین و دەیان دۆسییەی دزی و گەندەڵی حکومەتیان گەیاندوەتە دادگای ئیتحادی و دەستەی باڵای نەزاهەی عێراق، هەروەها من سزای دارایی هیچ فەرمانبەرێکی عێراقی بەهەرێمیشەوە نادەم، بەڵام ئەوە بەرپرسیارییەتی منە بزانم، کە نزیکەی شەش ترلیۆن دینار مانگانە مووچە دابەش دەکرێت لە بەسرەوە بۆ زاخۆ، کەچی هێشتا گەلەکەم هەژارترین هاوڵاتی ناوچەکەن، دەبێت ئەم پرسیارە وەڵامەکەی بدۆزمەوە، بۆچی هەژارن".

هەروەها ئەوەشی روونکردنەوە، "کازمیرای رایگەیاندووە، "ئێوە نابێت تەخوینی هەموو کەسێک بکەن کاتێک پێتان دەڵێت، داهاتان شەفاف نیە و خەرجیشتان شەفاف نیە، ئەگەر بمانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەینەوە خۆ دەبێت هەردوولامان ڕاستگۆبین، تاوەکو بگەیننە ئەنجام، پرسیارێک لای عێراقیەکان و منیش دروستبووە، ئەو ٤٠٠ملیارەی کەدوای جەژن ناردمان، تا ئێستا نەتانتوانیوە لەگەڵ داهاتی نەوت و ناوخۆ و مەرزەکانی هەرێم مووچەیەکی پێبدەن، کەواتە ئەم نهێنییە شاراوەیە چییە کە خەڵکی خۆتان و ئێمەشتان پێ خستووەتە گومانەوە و متمانەمان پێتان نەماوە، کەواتە بۆ بەجدی لەگەڵمان ڕێک ناکەون و کۆتایی بەم مشتومەڕە ناهێنن ئەگەر داهاتەکانی هەرێم بەشی نیو مووچەش ناکات". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©