پرس میــدیا
بەھۆی توشبوونی بەپەتای کۆرۆنا و دوای مانەوەی زیاتر لەدوو ھەفتەی نەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنا ئەحمەد ڕازی کاپتنی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق لە بەغدادی پایتەخت کۆچی دوایی کرد .
ھەرچەندە دوای مانەوەی ماوەیەک لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی کاپتنە عێراقیەکە بەھۆی زۆربونی تەنگە نەفسیەکەی و زۆری التھاباتی سنگی وەک پزیشکەکانی ئاماژەیان بۆ کردوە نەیتوانی بەرگەی ئەو پەتا جیھانیە بگرێت و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مالئاوای یەکجاری کرد .
ئەحمەد رازی کەسایەتی دیاری وەرزشی عێراقی وکاپتنی ھەڵبژاردەکەبوو لەھەشتاکانی سەدەی رابردوو بەلام ماوەیەکە تووشی کۆرۆنا بوەو باری تەندروستی تا سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەرگەی گرت .
No comments:
Post a Comment