"موچەیەک بوونی نییە تا حکومەت چاکسازی تێدا بکات"  - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"موچەیەک بوونی نییە تا حکومەت چاکسازی تێدا بکات" 

"موچەیەک بوونی نییە تا حکومەت چاکسازی تێدا بکات" 





پرس میدیا

دوای چوار ساڵ لە قەیرانی دارایی و بێنانکردنی خەڵکی کوردستان یاساناسان بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە نایاسایی ناودەبەن.

 پارێزەر سۆران مەجید لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند، "ئەم بڕیارەی وەزیری دارایی بەهیچ پێوەرێک یەکناگرێتەوە لەگەڵ چەمکی دادپەروەری ئەمەش بەبوونی چەند هۆکارێکی گرنگ کە بڕبڕەی هەموو بڕیارێکە لەبواری دارایدا بدرێت".

 ھۆکارەکانی روونکردنەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "یەکەم، هۆکاری یاسایی، ئەم بڕیارە پێچەوانەی بنەما یاساییەکانە چونکە موچە بەیاسا ڕێکخراوە و دەبێت بەیاساش دەستکاری بکرێت، دووەم، یەکسانی، ئەم بڕیارە جیاوازی کردووە لەنێوان وەزارەتەکاندا بۆنمونە، سەرەتا وەزارەتی پەروەردەی جیاکردەوە پێم وابێ دواتر پەشیمان بویەوە لەو جیاکاریە".
 
باسی لەوەشکرد، "خاڵی سێھەم بریتییە لەوەی، کاتەکە زۆر پەلەی تێدا کرا بەجۆرێک وەک ئەوەی هیچ دەرچەیەک نەبێت جگە لە چاکسازیکردن و بڕینی مووچەی فەرمانبەران". 

پارێزەر سۆران مەجید ئەوەشی خستەروو، "جێگەی پرسیارە مەبەستی سەرەکی لەو قسەی وەزیری دارایی لە"بەدیهێنانی دادپەروەری" چیە کە فەرامۆش بکرێت، بەڵام گومان دەکەم مەبەستی ئەوە بێت کە ئەو بڕیارەی دەریان کردووە هەموویان وەک یەک بەشداربن لەدەرکردنیدا نەک بەدیهێنانی ماف و بەدیهێنانی ئاسوودەیی دەرونیی موچەخۆرانی هەرێم". 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی پێشوودا لە کۆبونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم فراکسیۆنەکانی بەشداربوو لە حکومەتدا بڕیاریان لەوەدا کە بەڕێژەی لە 21٪ مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت بە بێ ڕەچاوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بەم دەستکاریکردنە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©