پرس میدیا
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، "هاوڵاتیان مافی خۆیانە بێ متمانەبن بەهۆی ئەوەی کە بینیویانە لەماوەی ڕابردوودا لەحوکمڕانی و دەوڵەتداری هەرێمی کوردستان".
ڕێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکدا بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "تا ئێستا سیاسەت لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نەکراوە، سیاسەت کردن لەهەرێمی کوردستان هاوڵاتیانی بێ متمانەکردووە و تا ڕادایەکیش بێزراوە، هاوڵاتیان مافی خۆیانە کە بێ متمانەبن بەهۆی ئەوەی کە بینیویانە لەماوەی ڕابردوودا لەحوکمڕانی و دەوڵەتداری هەرێمی کوردستان چونکە لەپێناوی خواست و بەرژەوەندی خەڵکیدا سیاسەت نەکراوە، بەڵکو لەپێناوی بەرژەوندی بچوک و خۆ دەوڵەمەندکردندابووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سیاسەت لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبیدا دەکرێت، لێرەدا ئەرکی نوخبەی ڕۆشنبیر و ئەو کەسایەتیانەیە کە لەدەرەوەی دەساڵاتدان، ڕووی جوانی سیاسەت نیشان بدەن ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت دەبێت لەخەمی بەرژەوندی گشتیدا بێت دەوڵەتداری نەک بەرژەوەندی تەسکی کەسی، ناکرێت سیاسی بۆ خۆدەوڵەمەنکردن بەشداربێت لە حکومڕانی و دەسەڵاتدا".
لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، "بەجێهێشتنی مەیدان بۆ هێزە خاوەن دەسەڵاتەکان بەهەڵەیەکی گەورە دەزانم، هەروەها بەهۆی هیچ هۆکارێک نابێت پشتی هاوڵاتیان بەربدرێت بەناوی پشودانەوە، تا ئێستاش زۆر پارت و لایەنی سیاسی هەن کەجێگای متمانەوە ڕێزی خەڵکین ئەرکی ئەوانە گۆڕەپان بە جێ نەهێڵن بۆ لایەنە قۆرخکارەکان، بەهۆی ئەوەی بەدیلی سیاسەتی دروست و ڕێک، فەوزایە و ئێمە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ فەوزای سیاسیدا نین، بەڵکو بەردەوام دەبین لە سەر خزمەتکردن و پێشکەشکردنی سیاسەتێک کە لەخزمەت بەرژەوەندی گشتیدا بێت".
No comments:
Post a Comment