پرس میدیا
دوای لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا لەسنوری دھۆک و زاخۆ بەمەبەستی ڕوو بەروبونەوەی پەکەکە لەئێستادا سوپای پازدارانی ئێرانیش لە سنوری پێنجوێن مەریوان ھێزێکی زۆری پاسدارانی کۆکردوەتەوە و نیازی لێدان و ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی رۆژھەلاتی ھەیە کە نیشتەجێی باشورن و بنکەو بارەگاکانیان لەسنوری باشوری کوردستانە و بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش بەسایتی میھری ئێرانی ڕاگەیاندوە ئەوان بەردەوام دەبن تا ئەو ھێزانە بۆکۆتا دێنن کەھەرەشەن لەسەر کۆماری اسلامی ئێران .
لەشکرکێشیەکانی سوپای ھەردوو ولات زیاتر لەدوو ھەفتەیە زیادی کردوە کە ئامانج لێی وەک خۆیان دەلێن لێدانە لەو ھێزە کوردیانەی لەباشور نیشتەجێن و ھەرەشەن بۆ سەر ئەو ولاتانە ،
ھێرشەکانیشیان ئاسمانی و زەمینی و مانۆری سەربازین و زۆر جاریش تۆپبارانیان شوێنی نیشتەجێی ھاولاتیانی سڤیل دەگرێتەوە و زەرەر و زیان بەگوندە سنورێەکان دەگەیەنن.
لەسەر ئەو ھێرشانەش ھەندێ ولاتی عەرەبی وەک ئیمارات و سعودیە و میسر ھەلوێستیان ھەبوە و داوا دەکەن تورکیا و ئێران بەبیانوی لایەنی ئەمنی لەشکرکێشی نەکەن.
No comments:
Post a Comment