پرس میدیا
ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە ئاماری ھەفتەیەک شەر لەگەل سوپای تورکیا لە حەفتانین بلاودەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات کەھیچ کوژراوێکیان نەبوە .
بەلام تویتەری وەزارەتی بەرگری تورکیا دەلێت ٨ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان لەھێرشەکاندا کوژراون.
ماوەی زیاتر لەھەفتەیەکە شەرێکی قورس لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە حەفتانین دروست بوەو بەو ھۆیەشەوە ناوچەکە کەتوەتە ژێر ھەرەشەی جەنگ و زۆرێک لەگوندەکانی ئەو سنورە چۆلیان کردوەو بۆردومانەکانیش زۆرجار ناوچەی نیشتەجێی ھاولاتی سڤیل دەگرێتەوە ،
حکومەتی ولاتانی عەرەبیش زۆرێکیان ئیدانەی ھێرش و لەشکرکێشی تورکیایان کردوەو لەنێو کوردستانیش پارتی و یەکێتی بەجیا ھەلوێستی خۆیان ئاشکرا کردو یەکێتی داوای یەکگرتنی لایەنەکان دەکات و پارتیش پێی وایە پەکەکەو سوپای تورکیاش ستراتیژی ھاوبەشیان ھەیە لەکوردستان و پێویستە سەرکردایەتی کورد ئاگادار بێت
No comments:
Post a comment