"بەم مۆدێلە حزبییەی ئێستاوە ھەموو بودجەی عێراق بەشی کوردستان ناکات" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  "بەم مۆدێلە حزبییەی ئێستاوە ھەموو بودجەی عێراق بەشی کوردستان ناکات"

"بەم مۆدێلە حزبییەی ئێستاوە ھەموو بودجەی عێراق بەشی کوردستان ناکات"

پرس میدیا

چالاکوانێکی مەدەنی دڵێت، "ئەگەر هەموو بودجەی عێراق بدرێت بە هەرێمی کوردستان بەم مۆدیلە حزبیەوە هەر توشی قەیرانی دارایی دەبوین چونکە شەفاف نیە". 

ئارام جەمال چالاکوانی مەدەنی بە "پرس میدیای" ڕاگەیاند، "پەرلەمان ناتوانێت بەڕۆڵی خۆی هەستێت چونکە دواجار بەستراونەتەوە بە بەرژەوندی ئەو حیزبانەوە کە لێوەی هاتوون". 

ناوبراو جەختیشی کردەوە، " سستەمی حیزبی لەهەرێمی کوردستاندا خۆی قەیران دروستدەکات چونکە لەسەر کڕینی وەلائی حیزبی دامەزراوە". 

وتیشی، "ئەگەر بێتو هەموو بودجەی عێراق بدرێت بە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەم مودێلە حیزبیەی ئێستاوە هەر تووشی قەیرانی درایی دەبوین". 

هاوکات ڕۆژنامەنوس مەسعود عبدولخالق لەسەر پرسی بێدەنگی حکومەتی هەرێم و بێ هەڵوێستی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند"حکومەت بۆیە بێ دەنگە بە "پرس میدیا"ی ڕایگەیاند، "حکومەت بۆیەبێ دەنگە چونکە تەنها کار بۆ یەک تەبەقە دەکات کە ئەویش گەندەڵکارانە چونکە، حکومەتی ئەو بیست لە سەدەیە نەک هی هەشتا لەسەدی خەڵکی هەژار و مافخوراو". 

جەختیشی کردەوە، "تەبەقەی دەسەڵتدار هیچ کێشەی نیە وەکو ماڵ و گوزەران، تەبەقە مەحرومەکەش بێ بەشکراوە لە داهاتی وڵات". 

ئەوەشی وت، "لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆن بەرەی میلەتی چۆڵکردووە و لە بازنەی ئەو سەدا بیستەی حکومەتدایە میلەتیش بێ خاوەنە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©