پرس میدیا
ماوەی چەند ڕۆژێکە بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەران و بە تایبەتیش فەرمانبەرانی بەڕێوبەڕایەتی هاتووچۆ تینی هێناوەتە سەر شەقام.
دڵشاد بابانی ئەندامی دەستەی ئەنجوومەنی فشار بە "پرس میدیا"ی ڕاگەیاند، "هەموو بستێکی خاکی هەرێمی کوردستان جێگای خۆپیشاندانە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار".
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا جەختی کردوەتەوە، "ئەنجومەنی فشار و هاوڵاتیانی ناڕازی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە دەکەن و حکومەتێکی کاربەڕێکەر دابمەزرێت، چونکە ئەم حکومەتە بە هیچ جۆڕێک چاکسازی پێ ناکرێت لەهیچ سێکتەرێکدا جگە لە نان بڕینی هاوڵاتیان".
ناوبراو ئەوەشی وت، "ئەنجومەنی فشار لە پشت هەموو تاکێکی مافخوراوی ئەم وڵاتەوە و بەردوامین لە دەربڕینی ناڕازی لە شەقامدا تاوەکو مافە ڕەواکنمان بەدەست دێنین".
No comments:
Post a Comment