پرس میدیا
بەپێی ئەو لێدوانانەبێت کە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی د.سەباح ھەورامی کەبۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی داوە و بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پرس میدیا لە پارێزگای سلێمانی و ژووری ئۆپراسیۆنەکان دەستی کەوتوە لەڕۆژی یەک شەممەوە بەھۆی ھەلکشانی زۆر خێرای توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ ھەموو جۆرە ھاتووچۆیەک قەدەخە دەکرێت و وەک و پارێزگاری سلێمانی و د،زانا بەرپرسی کەیسی کۆرۆنا پێشبینیان بۆ کردوە ئەو شەش ڕۆژە کەرەنتینە لانیکەم خێرایی شەپۆلەکە کەم دەکاتەوەو وا دەکات تەندروستی توانایان بشکێت بەسەر چاودێری ئەوانەی نیشانەکانتان تیا بەتەواوی دەرکەوتوە یان بارودۆخیان ناجێگیرە .
لەئێستادا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم سەلاحیاتی ڕاگەیاندنی ھەربارێکی لە ناکاو بە رێژەی تەواو یا نیمچە تەواو یا ھەر رێکارێکی تر داوەتە دەست پارێزگارەکان .
No comments:
Post a Comment